AP ١٤٠١ پووشپەڕ ٢٦ ١٤:٢٩

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان:

گەندەڵی لە رێکخراوە حکومی و‌ئەمنییەکانی کوردستان زۆر زیاترە لە ئامارە فەرمییەکان

گەندەڵی لە رێکخراوە حکومی و‌ئەمنییەکانی کوردستان زۆر زیاترە لە ئامارە فەرمییەکان

پەرلەمانتارێکی کورد دەڵێت: ئەو ئامارەی کە سەبارەت بە گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان بڵاو دەبێتەوە راست نییە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موسلێم عەبدوڵا ئەندامی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی کوردستان وتی: ئاماری گەمدەڵی لە رێکخراوە سەربازی و ئەمنی و مەدەنییەکان لە هەرێمی کوردستان زۆر زیاترە.

وتیشی: حکومەتی هەرێمی کوردستان لە میدیاکاندا باسی شەفافیەت دەکات بەڵام ئەو ئامارانەی سەبارەت بە گەندەڵی رایدەگەینێت زیاترە لە ملیاردها دۆلار.

زیادیشی کرد: حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هۆی تێوەگلان لە گەندەڵی ، ئاماری راستەقینە بڵاو ناکاتەوە.

News ID 42818

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha